بلینکن : ئازادکردنی پارەکان ی ئێران هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشی حەماس ەوە بۆ سەر ئیسرائیل نییە
پەیامی کورد ... بلینکن : ئازادکردنی پارەکان ی ئێران هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشی حەماس ەوە بۆ سەر ئیسرائیل نییە
ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : بە پێی ڕاپۆرته کان، له ئۆپڕاسیۆنی بەرخۆدانی فەلەستین تا ئێستا چەند کەسی ئەمریکی کوژراون و ژماره یه کی تریش بێ سه ڕوشوێنن. ئەمریکا هەوڵ دەدات ئەم بابەتە پشتڕاست بکاتەوە.
جێگای داخە کە هەندێک کەس یاری سیاسی دەکەن لە کاتێکدا ئەوەندە خەڵک مردوون.پارەی ئازادکراوی ئێران هیچ پەیوەندییەکی بە پارەی باجدەرانی ئەمریکاوە نییە.
پارەی ئازادکراو داهاتی ئێران بوو لە فرۆشتنی نەوت.
ئێران هەر لە یەکەم ڕۆژەوە مافی ئەوەی هەبووە ئەو پارانە بۆ مەبەستی مرۆیی کەڵکی لێ وەربگرێت.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە