بلینکن بۆ بەرەوپێش بردنی چارەسەری " گرژی سەحرا " سەردانی پاشایەتی مەغریب دەکات

پەیامی کورد    ...   بلینکن بۆ بەرەوپێش بردنی چارەسەری " گرژی سەحرا " سەردانی پاشایەتی مەغریب دەکات

لە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ مەراکش دۆسیەگەلی هاوکاری دوو لایەنە ، وەکوو بابەتی ووزە ، ئەمنییەتی ناوچەیی ، تێرۆریسم لە کەنارئاوی ئەفریقیا ، قەیرانی لیبیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەحرا پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت .

ئانتۆنی بلینکن ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا و خۆزێ مانۆئێل ئالبارس ، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا ، پێش کۆتایی ئەم مانگە لەگەڵ ناسر بووریتە ، هاوتا مەراکشی یەکەی ئەوان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی پلە باڵات پاشایەتی مەغریب ، لە ڕۆبات گفتووگۆ دەکەن .

بە پێی ڕاپۆرتی " العربیە " کە شەوی ڕابردوو بڵاو کرایەوە ئەم دوو وەزیرە هەفتەی داهاتوو دوو سەفەری فەرمی بۆ مەراکش دەکەن کە بە ووتەی چاودێران ، چاوەڕوان دەکرێت دەرئەنجامەکەی ، ڕێڕەوی دیپلۆماتیکی ئێستای بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکی ڕاستەقینە و کارا بۆ کۆتایی پێهێنان بە گرژی " سەحرای ڕۆژئاوایی " بەرەوپێش چوون دەبەخشێت .

ئەم ڕێگە چارەیە بە پێی پلانی داهێنانی خودمۆختاری و سەربەخۆیی ناوچەگەلی باشووری یە کە لە ڕابردوودا لە لایەن مەلیک موحەمەدی شەشەم . پاشای مەغریب ەوە ڕاگەێندراوە .

بلینکن لە رۆبات هەروەها دۆسیەگەلی ناوچەیی و هاوکاریگەلی دوو لایەنەی نێوان پاشای مەراکش و ویلایەتەیەکگرتووەکان دەخاتە بەر باس و پێداچوونەوەوە .

سەرچاوەیەکی ماراکشی ئەگەریدا بلینکن لەم سەفەرەدا جەختی کردەوە کە پێگەو هەڵوێستی دەوڵەتی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە حۆکمڕانی مەراکش لە سەر ناوچەگەلی کێشە لەسەری ساقیە و وادی اذهب گۆڕانکاری نەکردووە .


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە