بلینکن : تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکمان نەبینیوە کە ئێران لە پشت ئەم هێرشەوە بێت/ ڕاپۆرت هەیە لەسەر کوژرانی ئەمریکی لەم هێرشانەدا.

پەیامی کورد   ...  بلینکن : تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکمان نەبینیوە کە ئێران لە پشت ئەم هێرشەوە بێت/ ڕاپۆرت هەیە لەسەر کوژرانی ئەمریکی لەم هێرشانەدا.

کەناڵی جەزیرە لە زاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە نووسیویەتی؛

ئەمەش خراپترین هێرشە بۆ سەر ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٧٣ەوە.

ئێمە پێداچوونەوە بەو داواکاریانەدا دەکەین کە ئیسرائیل پێشکەشی کردووە و ئەمڕۆش سەبارەت بەم بابەتە ڕاگەیاندنێک بڵاودەکەینەوە. هەواڵی کوژراو و بێسەروشوێن بوونی ئەمریکی لەم هێرشانەدا هەیە و ئێمەش لێکۆڵینەوە لە وردی ئەو ڕاپۆرتانە دەکەین.

ئێمە هاوکاریمان لەگەڵ ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان کرد بۆ ئەوەی لە کردەوەی دوژمنکارانە دوور بکەونەوە، بەڵام ئەم بابەتە حەماس ناگرێتەوە.

ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی هیچ بەرەیەکی دیکە لەم ململانێیەدا دەرنەکەوێت، بە حزبوڵای لوبنانیشەوە.

تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکمان نەبینیوە کە ئێران لە پشت ئەم هێرشەوە بێت.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە