بلینکن داوای لە ئەمریکییەکان کرد دەست بەجێ ڕووسیا بەجێبهێڵن

پەیامی کورد   ...  بلینکن داوای لە ئەمریکییەکان کرد دەست بەجێ ڕووسیا بەجێبهێڵن

دوابەدوای دەستگیرکردنی پەیامنێری واڵ ستریت ژۆرناڵ، ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە هەموو ئەمریکییەکان کرد دەستبەجێ ڕووسیا بەجێبهێڵن.

بە پێی زانیارییەکانی دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا، پەیامنێری ئۆفیسی مۆسکۆی ڕۆژنامەی "واڵ ستریت ژۆرناڵ"ی ئەمریکی لە شاری یێکاترینبۆرگ بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ حکوومەتی ئەمریکا و کۆکردنەوەی زانیاری نهێنی حکوومەت سەبارەت بە چالاکییەکانی ... کۆمەڵگەی پیشەسازی سەربازی ڕووسیا دەست بەسەر کرد.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە