بلینکن لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ لاڤرۆف قسە دەکات
پەیامی کورد ... بلینکن لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ لاڤرۆف قسە دەکات
ئانتۆنی بلینکن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ یەکەمین جار لە دوای دەست پێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین ، لەگەڵ هاوتا ڕووسی یەکەی خۆی ، سێرگی لاڤرۆف قسە دەکات .
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ووتی : ئەم گفتووگۆوە دەربارەی ئۆکراین نابێت و ووتووێژ دەربارەی شەڕی ئۆکراین دەبێ لە لایەن خەڵکی ئەم ووڵاتەوە لەگەل ڕووسیا ئەنجام بدرێت .
هیوادارم لە دوای دەستڕاگەیشتن بە ڕێکەوتننامەی هاوبەشی نێوان ئۆکراین ، ڕووسیا و نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کەڵک وەرگرتنی ئۆکراین لە هەندێک لە بەندەرگەلی داگیرکراو بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە ، ئەگەری دەستڕاگەیشن بە ڕێکەوتنێکی گشتگیرتر دەربارەی شەڕ لە ئۆکراین بەم زووانە بە دەست بێت .
گەمارۆگەلی ئەمریکا لە دژی ڕووسیا کاریگەر بووە و ڕووسیای ناچار بە وولامدانەوە کردووە ، کاریگەری ئەم گەمارۆیانە لە سەر ڕووسیا بە تێپەڕبوونی کات زیاتر دەبێت .
ڕووسیا هێشتا ئارەزووی ووتووێژ دەربارەی کۆتایی هێرشی سەربازی لە ئۆکراینی نیشان نەداوە .
ڕووسیا دەبێ ئیزن بە کەشتییە ئۆکراین ییەکان بدات دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئەم ووڵاتەوە بار بکرێت و دەربچێت ..
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە