بلینکن : هەر ئان و ساتێک لەوانەیە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین بێتە ئاراوە
پەیامی کورد ... بلینکن : هەر ئان و ساتێک لەوانەیە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین بێتە ئاراوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئەگەری هێرشی ڕووسیای بۆ سەر ئۆکراین زۆر نزیک ناو برد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئەمڕۆ هەینی هۆشداری له هێرشی له ناكاوی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیادا و رایگه‌یاند، له ئێستادا له ساته وه‌ختێكی دژواردان و ئه‌گه‌ری هێرشی له ناكاوی مۆسكۆ بۆسه‌ر كیێڤ له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چاوه‌ڕوانكراوه، ته‌نانه‌ت ده‌كرێت له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه ئۆڵەمپی یه‌كانیش دابێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نایه‌وێت كێشه له‌گه‌ڵ چین و هاوپه‌یمانه‌كانی درووست بكات ده‌كرێت ئه‌و پلانه بۆ دوای ئەو چالاکیانە داوابخات.
ئانتۆنی بلێنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند،"رووسیا ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ی لە هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنووری نێوان ووڵاته‌كه‌ی و ئۆكرانیا كۆكردوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری داگیركردنی كیێڤیش ته‌نانه‌ت له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كانی ئۆڵۆمپیادیشدا هه‌یه".
ووتیشی،"له ئێستادا له ساته‌وه‌ختێكی زۆر هه‌ستیارداین به‌شێوه‌یەک كه ده‌كرێت له‌هه‌ر ساتێك‌دا هێرشی داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه جێبه‌جێبكرێت، راستگۆش بم، ته‌نانه‌ت جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌ش له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كانی ئۆڵەمپیادیش دا ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی رووسیا نایه‌وێت هاوپه‌یمانه‌كانی و به‌تایبه‌ت چین رووبه‌ڕووی كێشه بكاته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه بۆ دوای ئۆڵەمپیاد له‌ئارادایه".
بلێنكن جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه،"هه‌میشه جه‌ختمان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگایه‌كی دیپلۆماسیانه كردوه‌ته‌وه، ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆشمانداوه تا ئه‌و په‌یامه به ڕوونی و به‌ئاشكرا به رووسیا بگه‌ێنین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رووسیا له‌سه‌ر ئه‌م كرده‌وه شه‌ڕئەنگێزانه‌ی به‌رده‌وامبێت و رێڕه‌وی جه‌نگ و شه‌ڕئەنگێزی به‌كاربێنێت ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ریش دا، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی سزای تووند بێت".
بلینکن لە کۆنفرانسێکی میدیایی لە شاری مێلبۆڕن ی ئۆسترالیا ووتی : بە واتایەکی سادەتر ، ئێمە ئێمە هێشتاس بینەری نیشانەگەلی زۆر نیگەرانکەر لە تووندبوونی ئاڵۆزییەکانی ڕووسیا لەوانەش گەیشتنی هێزی نوێ بۆ سەر سنوورەکانی ئۆکرانیایە .
ڕووسیا هەرجۆرە بەرنامەیەک بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئۆکراین ڕەت دەکاتەوە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە