بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە لێدوانی ڕووحانی دەربارەی نزیکبوونەوەی گەڕانەوە بۆ گرێبەستی ناوەکی ٢٠١٥ کاردانەوەی نیشان دا

پەیامی کورد       ...    بلیکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە لێدوانی ڕووحانی دەربارەی نزیکبوونەوەی گەڕانەوە بۆ گرێبەستی ناوەکی ٢٠١٥ کاردانەوەی نیشان دا
   
ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ یوونیت لۆی، لە کاناڵی هەواڵی ۱۲ی ئیسرائيل، سەبارەت بە لێدوانەکانی حەسەن ڕووحانی، سەرۆککۆماری ئێران که پێنجشەممەی ڕابردوو ووتبووی که کۆماری ئیسلامی لە دانووستانی ناوەکی ڤییەنا بە لێکگەیشتن نزیک بووەتەوە، کاردانەوەی نواند. 

هەواڵنێرێک لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پرسیاری کرد که ئەو لێدوانەی ڕووحانی ڕاستە؟ ئانتۆنی بلینکن لە ووڵامدا ووتی ئەگەریش ئەو لێدوانە ڕاست بێت ئەوە تازە گوێ لێ دەبێت. 

بلینکن ڕایگەیاند: «بەبڕوای من زۆر بە ڕوونی ئاشکرامان کردووە که هەر لایەنێک دەبێ چی بکات تا بگەڕێننەوە بۆ گرێبەستی ناوەکی.  بەڵام ووڵامی ئەم پرسیارە نادیارە کە کۆماری ئیسلامی ئامادەیی گەڕانەوە هەیە و هەنگاوە پێویستەکانی هاویشتووە؟ ئەوەیان دیار نییە.»


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە