بلینکن پێش ئەوەی بچێتە چین سێ ئامانجی دەستنیشان کرد
پەیامی کورد ... بلینکن پێش ئەوەی بچێتە چین سێ ئامانجی دەستنیشان کرد
ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێش سەردانەکەی بۆ چین سێ ئامانجی دانا کە بریتین لە درێژەدان بە دانووستانەکان ، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئەگەری هاوکاری لە پرسە نێودەوڵەتییەکان.
بلینکن لە واشینتۆن لەگەڵ ڤیڤیان بالاکریشنان وەزیری دەرەوەی سەنگافورە ڕاگەێندراوەکەی ئەنجامدا و دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ووڵامی ئەو پرسیارەی سەرەوەی سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ چین دایەوە. بلینکن ڕایگەیاند : پێشبینی دەکەین چەندین کۆبوونەوەی ئاست بەرز لە پێکەن ئەنجام بدەین". سێ ئامانجمان هەیە بۆ گەشتەکەمان. پەیوەندییەکە ڕوون بێت و بە زۆر نەبێت. دووەمیان پێش خستنی بەها و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە. سێیەمیان؛ کێشەی کاروباری دەرەوەمان، سەقامگیری ئابووری کۆریا، دەرمانی دەستکرد، کێشەی پیس بوونی هەوا، ئەو پرسە تەندرووستییەی کە ووڵاتانی دیکە داوای یارمەتیمان لێدەکەن.
بۆ ئەوەی کێبڕکێی ئێمە لەگەڵ چین نەگۆڕدرێت بۆ شەڕێکی گەرم، دەبێت هەمیشە دیپلۆماسی لە پێشەنگ بێت، جیهان ئەمەی دەوێت هەم لە ئێمە و هەم لە چین”.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە