بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا لە لایەن سوپای سووریاوە کرایە ئامانج
پەیامی کورد ... بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا لە لایەن سوپای سووریاوە کرایە ئامانج
له هێرشێكدا له‌لایه‌ن سوپای سووریاوه ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا له باكووری حه‌له‌ب كران و به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركیا برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ڕایانگه‌یاند، له هێرشێكدا بۆسه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ربازی ووڵاته‌كه‌یان له باكووری حه‌له‌ب شه‌ش كارمه‌ندی ئاسایشی توركیا و چوار كارمه‌ندی هێزی تایبه‌تی پۆلیس و دو سه‌ربازی هێزی تۆپخانه برینداربوون.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا له غازی عه‌نتاب و كیلیس له‌سه‌ر سنووری سووریا، دو كه‌سیش له برینداره‌كان باری ته‌ندرووستییان ناجێگیره.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئاهه‌نگی ده‌رچوونی كۆلێژی سه‌ربازی سوپای سووریا له حۆمس كرایه ئامانج و به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 100 كوژراو و 200 برینداری لێكه‌وته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه خرایه خواره‌وه و دواتریش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، لە حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیایان خستۆته خواره‌وه كه به دوری 500 مه‌تر له هێزه‌كانی ئه‌مریكای نزیك بوه‌وه، خستنه‌خواره‌وه‌شی وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزی بوه.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە