بنکەیەکی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە سووریا هێرشی کرایە سەر

پەیامی کورد   ...  بنکەیەکی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە سووریا هێرشی کرایە سەر

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکانی ڕووداوەکانی سووریا، چەند خولەکێک لەمەوبەر، بنکەیەکی ئەمریکی کە دەکەوێتە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە جەرگەی دێرەزووری سووریا، بە هێرشێکی مووشەکی کرایە ئامانج.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی درووست لەبارەی ووردەکاری و زیانەکان و ئەگەری زیانەکانی ئەم هێرشە مووشەکییە لەبەردەستدا نییە.


ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە