بنکەیەکی لەشکەری سەربازی ئێران هەڕەشەی لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران کر

پەیامی کورد      ...    بنکەیەکی لەشکەری سەربازی ئێران هەڕەشەی لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران کر

 قەرارگای شارامفەڕ هەڕەشەی لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران کرد

پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای شارامفەڕ لە شاری سنە، جارێکی دیکە هەڕەشەی لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران کردووە کە لە ئەگەری هەر جمووجۆڵێکدا، بە تووندی ووڵام دەدرێنەوە.

ئەو قەرارگایەی سوپای پاسدارانە لە ڕاگەێندراوێکدا، ڕایگەیاندووە: "چەند ڕۆژ پێش لە هەڵبژاردن، لە ئەنجامی بەدواداچوونی هێزە خۆجێییەکانی ئەو قەرارگایە، ئەو هێزە لەگەڵ گرووپە دژبەرەکانی شۆڕش، لە ناوچەی سەوڵاوا و بانە تووشی شەڕ و تێکهەڵچوون بوونە و ٥ کەس لە دژبەرانی شۆڕش لەو شەڕانەدا، کوژراون".

هەروەها لەو ڕاگەێندراوەی قەرارگای هێزی زەوینی سوپای بەیتۆڵموقەدەسدا هاتووە: "سەرەڕای برینداربوونی ٣ کەس لە ئەندامانی گرووپە دژبەرەکانی شۆڕش، هەندێک کەرەستەی نیزامی و سەربازی لەلایەن هێزەکانی ئەو قەرارگایە دەستی بە سەردا، گیراوە".

قەرارگای شارامفەڕ هەڕەشەی لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران کردووە و ڕایگەیاندووە: "هەر جۆرە دەستدرێژی و جموجۆڵێک، لەگەڵ ووڵامی تووندی ئەو قەرارگایە بەرەڕوو دەبنەوە".

ڕاگەێندراوی قەرارگای شارامفەڕ، لە حاڵێکدایە کە، هەتا ئێستا هیچ یەک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران، ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونەیان پشتڕاست نەکردووە و لە ئەستۆ نەگرتووە".


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە