بنکەی ئاسمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عەرەبستانی سەعوودی لە لایەن شۆڕشگێڕانی یەمەنییەوە مووشەکباران کرا
پەیامی کورد ... بنکەی ئاسمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عەرەبستانی سەعوودی لە لایەن شۆڕشگێڕانی یەمەنییەوە مووشەکباران کرا .
بنکەی ئاسمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عەرەبستانی سەعوودی لە لایەن شۆڕشگێڕانی یەمەنییەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە مووشەکباران کرا .
شۆڕشگێڕانی یەمەنی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر بنکەی ئاسمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عەرەبستانی سەعوودی .
بە پێی ڕاپۆرتێک شۆڕشگێڕانی یەمەنی ڕایانگەیاند کە ئەوان لە دژی بنکەگەلی ئاسمانی مەلیک خالید و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبها لە باشووری عەرەبستانی سەعوودی کەڵکیان لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وەرگرتووە ، ماڵپەڕی دەیلی ستاری لۆبنانی ش لە زاری ووتەبێژی شۆڕشگێڕانی یەمەنی یەحیا سەریع چەند ڕاپۆرتێکی ڕاگەیاند .
بە ووتەی ئەو فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان ئامانجەکانی خۆیانیان پێکاوە
هاوپەیمانی عەرەبی بە ڕابەرایەتی عەرەبستانی سەعوودی تاکوو ئێستا دەربارەی ئەم هەواڵانەی شۆڕشگێڕانی یەمەنی سەبارەت بە سەرکەوتوو بوونی هێرشەکانیان هیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردووەتەوە . لە هەمان کاتدا ، هاوپەیمانی ڕایگەیاندووە کە هیزەکانی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی کە بەرەو خمیس مشیط شوێنی جێگیر بوونی بنکەی مەلیک خالید ە هاوێشتراوە ڕەهگیری کردووە .
هەر لەمبارەیەوە دەیلی ستار ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی حووثییەکان لە دژی ئامانجەکان لە عەرەبستانی سەعوودی لە هەفتەکانی ڕابردوودا زیادی کردووە .
یەحیا سەریع ووتەبێژی حووثییەکان ڕایگەیاند ئەم هێرشە لە چوارچێوەی مافی سرووشتی و مەشرووع ی ئێمە و لە ووڵامدانەوەیە بە تاوانە داگیرکارانە یەک لە دوا یەکەکانی عەرەبستانی سەعوودی بۆ سەر ووڵاتەکەمان ئەنجام دەدرێت .
ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە