بنکەی سەربازی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکییەوە

پەیامی کورد       ...   بنکەی سەربازی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکییەوە 

کەمێک بەرلەئێستا چەند مووشەکێک ئاراستەی بنکەی سەربازی بەلەد کران لەپارێزگای سەڵاحەدین.

سەرچاوەیەکی ئەمنی و فەرمی لە عێراق رایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە دوو مووشەک ئاراستەی گەورەترین بنکەی ئاسمانی و سەربازی ئەم ووڵاتە و یەکێک لە شوێنەکانی جیگربوونی کەسانی ئەمریکی لە بەلەد  سەر بە پاریزگای سەڵاحەددین کراوە .

ئەوەشی ئاشکراکردوە، مووشەکەکان لەدەرەوەی ناوچەی بنکە سەربازییەکە کەوتونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی ماددی و گیانیان نەبوە.

بنكەی ئاسمانی بەلەد بەگەورەترین بنكەی سەربازی لە عێراق دادەنرێت و ٦٤ كیلۆمەتر لە بەغدای پایتەخت ەوە دوورە، ئەو بنكەیە پێشتر ناوی بنكەی ئاسمانی بەكر بوەو لە ناوەڕاستی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو لەلایەن ڕژیمی پێشووی عێراقەوە درووستكراوە.
بنکەکە هێزی سەربازی ئەمریکای لێیە و ناوبەناو دەکرێتە ئامانجی مووشەک هاوێژەکان، تائێستاش هیچ سەرچاوەیەکی ئەمنی لەبارەی شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان و ئەنجامدەرانی زانیاری ئاشکرانەکردوە.

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە