بنکەی سەربازی و نیزامی عین الاسد مووشەکباران کرا

پەیامی کورد      ...    بنکەی سەربازی و نیزامی عین الاسد مووشەکباران کرا

ووتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە چەند مووشەکێک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی عین الاسد لە پارێزگاری ئەنبار کراون.
وەین مارۆتۆ، ووتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە ڕاگەێندراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەک مووشەک ئاڕاستەی بنکەی عەین ئەسەد کران لەئەنبار و بەشێکیان دوقر لەبنکە سەربازییەکان و لەناوچەی دانیشتوان کەوتنەخوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کردنە ئامانجی بنکە سەربازییەکان و ناوچەکانی دانیشتوان لەعێراق و هەرێمی کوردستان لێدانە لەسەروەری نیشتیمانی عێراق، لەبارەی رووداوەکە و زیانەکانیش لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوە.

بنکەی سەربازی عەین ئەسەد، به‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا داده‌نرێت له‌ عێراق، هەروەها بنکەکە بە یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بنکەی هەڵفڕینی چەند جۆرە فڕۆکەیەکی جەنگی دادەندرێت.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە