بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر مەترسی و هێرشدایە
پەیامی کورد ... بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر مەترسی و هێرشدایە .
گەورەترین بنکە و پێگەی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە دەرەوەی ئەو ووڵاتە هێزی بەرگری یان نیە .
بە پێی راپۆرتێک شرۆڤەکارانی ناوەندی هەڵسەنگاندنگەلی ستراتیژیکی و بوودجەی ویلایەتەیەکگرتووەکان (CSBA) ، بنکەگەلی سەربازی و نیزامی ئەمریکا کە لە دەرەوەی ئەو ووڵاتە جێگیرن بە بێ هێزی بەرگری ڕاگەیاند .
بە ووتەی کارناسان ، ئەمریکا پێویستی بە سیستەمێکی چەک ی تەواو نوێ هەیە ، چوونکە ئێستا سیستەمی بەرگری بە تایبەتی لە لایەن ڕووسیا و چین ەوە لە بەر مەترسی دایە .
ئاماژە بەوەش کراوە کە لە ئێستادا ویلایەتەیەکگرتووەکان زیاتر لە ٨٠٠ پێگەی نیزامی و سەربازی هەیە .
هەروەها دەوترێ کە سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی و مووشەکی لە ویلایەتەیەکگرتووەکان دا لە کاتی شەڕی سارد دا درووست کراوە
لەگەڵ ئەمانەش دا دوژمنانی فەرز کراوی ئەمریکا ، لە مۆدێڕنیزە کردنی توانمەندی یە سەربازییەکانیان پێشکەوتنی بەرچاویان هەبووە .
هەر بۆیە مۆسکۆ و پێکەن دەتوانن بە هاوکاری و یارمەتی ژمارەیەکی زۆر لە مووشەک یا فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان ، سیستەمی بەرگری ئەم پێگەیە تێکبشکێنن .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە