بنەماڵەیەکی ٧ کەسی لە سەڵاحەددین لە لایەن گرووپی داعش ەوە کومەڵکوژ دەکرێن
پەیامی کورد ... بنەماڵەیەکی ٧ کەسی لە سەڵاحەددین لە لایەن گرووپی داعش ەوە کومەڵکوژ دەکرێن .
گرووپگەلی سەر بە گرووپی تێرۆریستی داحش ئەمڕۆ هەینی بنەماڵەیەکی ٧ کەسی عیراقی سەر بە پاریزگای سەڵوحەددین یان کۆمەڵکوژ کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی لەمبارەیەوە ووتی : پاشماوەکانی داعش سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی البودور لە باشووری تکریت کە ئەم هێرشە تاوانی کۆمەڵکوژکردنی ٧ کەسی بنەماڵەیەک و برینداربوونی کەسێکی دیکەی بە دواوە هەبووە .
هەروەها ئەم سەرجاوەیە ڕایگەیاندووە : دۆخی کەسە بریندارەکە زۆر ناجێگیر ڕاگەیندراوە .
ئاژانسی هەواڵی سکای نیووز ی عەرەبی یش لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : ٧ کەسی سڤیل لە بنەماڵەیەک بە دەستی کەسانی نەناسراوەوە کە بە جل و بەرگی سەربازییەوە بوونە لە پاریزگای سەڵاحەددین لە عێراق کوژراون .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە