بن سەلمان : ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت ، دەبێت ئێمەش بە هەمان شێوە بەدەستی بهێنین
پەیامی کورد ... بن سەلمان : ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت ، دەبێت ئێمەش بە هەمان شێوە بەدەستی بهێنین
شازادەی جێنشینی سەعوودیە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێ، دەبێت ڕیازیش ئەو چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
“بن سەلمان داوا لە ئیدارەی بایدن دەکات کە یارمەتی وڵاتەکەی بدات بۆ پەرەپێدانی بەرنامەیەکی ئەتۆمی مەدەنی”، داواکارییەک کە هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکی ترسیان هەیە “بەرگێک بێت بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی ئەتۆمی فراوان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران”.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، “لەئەگەری بەڵێندان ئەم ڕێککەوتنە ناڕەزایی تووند لە کۆنگرێس درووست دەکات، بەو پێیەی هەندێک لە یاسادانەرانی باڵای ئەمریکا پێیان وایە حکوومەتی سەعوودیە و شازادە محەمەد هاوبەشی باوەڕپێنەکراون و زۆر گرینگی بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و مافەکانی مرۆڤ نادەن”.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە