بن سەلمان بەم هۆکارەوە چەکێکی سپی دەکاتە دیاری ترامپ

پەیامی کورد     ...     بن سەلمان بەم هۆکارەوە چەکێکی سپی دەکاتە دیاری ترامپ 

مۆجتەهید ئاشکرای دەکات بن سەلمان چەکێکی سپی واژوو دەکات بۆ لە ئەستۆ گرتنی هەموو تێچووەکانی شکایەتەکانی ترامپ لە دژی بایدن

کاربەری سەعوودی ماڵپەڕی تویتەر بەناوبانگ بە " مۆجتەهێد " لە قەول و بڕیاری موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سەعوودی بۆ پێدانی هەموو تێچووەکانی پەیوەندیدار بە دادخاستەکانی یاسایی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ پشتڕاست کردنەوەی ڕیاکارییەکانی جۆ بایدن لە هەڵبژادنەکانی سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتەدا پەردەی لادا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم هەژمارە تویتەرییە نزیک لە ناوەندی بڕیارگیری لە عەرەبستان بەم جۆرەی نووسی : خاڵی ئاگرینی نێوان موحەمەد بن سەلمان و ژێرارد کۆشنەر چەکێکی سپی ی واژوو کراو لە بن سەلمانەوە بۆ دۆناڵد ترامپ بۆ دانی هەموو تێچووەکانی پارێزەرەکان لەو دۆسیانەی کە لە شکایەتگەلی پەیوەندیدار بە دەستوەردان لە دەنگەکانی هەڵبژاردنی لە ئیالەتەکانی ئەمریکا و بە کارگرتنی هەموو ڕێکارگەلی یاسایی بۆ وەرگرتنەوەی سەرکەوتنەکەی بایدن خراوەتە ڕوو .

عەرەبستان پێشتر پێشوازییەکی ساردی لە پیرۆزبایی کردن لە جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا کردووە و پاشا و وەلیعەهد لە پەیامگەلێکی دێروەختەدا ، بە بایدن و هەریس پیرۆزبایی یان ڕاگەیاندبوو ، بابەتێک کە توێژەرەوان لێ بێهوایی و ونیگەرانی عەرەبستان لە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا ناو دەبەن.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە