بن سەلمان فەرمانێکی نوێ دەربارەی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی تەکنۆڵۆژیا دەخاتە ڕوو

پەیامی کورد     ...   بن سەلمان فەرمانێکی نوێ دەربارەی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی تەکنۆڵۆژیا دەخاتە ڕوو

فەرمانی بن سەلمان بۆ بەڕێوەبردنی ساڵانەی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی تەکنۆڵۆژیا لە عەرەبستانی سەعوودی

موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان دەستووری بەڕێوەبردنی ساڵانەی کۆنفڕانس و پێشانگای نێودەوڵەتی تەکنۆڵۆژیای «leap»  ی دەرکرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری هەواڵی ٢٤ ، " عەبدۆڵلا سواحە " وەزیری پەیوەندی و تەکنۆلۆژیای هەواڵگری عەرەبستانی سەعوودی ڕایگەیاند کە فەرمانی بن سەلمان لە دوای بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی ئەم کۆنفڕانسە هاتەئاراوە و ساڵی داهاتووش دووهەمین دەورەی ئەم کۆنفڕانس ەش لە عەرەبستان بەڕیوە دەچێت .

جێگای ئاماژەدانە چالاکی دەورەی یەکەمی ئەم کۆنفڕانسە بە بەشداری زیاتر لە  ٣٥٠ بەشداربوو لە ٤٠ ووڵاتی جیهان ، سێشەممەی ڕابردوو بە درووشمی " نیگا بۆ داهاتوو " دەستی پێکرد و دوێنێ " پێنجشەممە " بە کۆتا گەیشت .

" لیپ " گەورەترین پێشانگا و کۆنفڕانسی تەکنۆلۆژیایە کە لەپاڵ بەرهەم هێنانی دەرفەتگەلێک بۆ سەرمایەگوزاری لە سەر بیروباوەڕگەل  و هاوشیوەکردنی بە ڕاستەقینە و پاڵپشتی لە کۆمپانیای تازەی بەشداربوو ، بە داهاتووی تەکنۆلۆژیا و ڕۆڵیان لە شکۆفابوونی مرۆڤایەتی و دۆزینەوەی ڕێگەچارەگەلێکی زیرەکانە بۆ گرینگترین چاڵێنجگەلێک کە مرۆڤەکان لەگەڵی بەرەوڕوون گرینگی هەیە .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە