بن سەلمان پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... بن سەلمان پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
بن سەلامن لە پەیامێکی گرینگ دا ڕایگەیاند دەمانەوێت ڕیاز یەکێک لە ١٠ شاری گەورەی ئابووری جیهان و خاوەنی کۆمەڵگایەکی ١٥ تا ٢٠ میلیۆن کەسی بێت .
موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی شەوی ڕابردوو لە جەریانی بەشداریکردنی لە چوارەمین کۆنفڕانسی داهێنانی داهاتووی سەرمایەگوزاری ، پەردەی لە ستراتیژییەتی شاری ڕیاز لادا .
بە پطت ڕاپۆرتێک بن سەلمان لە جەرەیانی ووتووێژ لەگەڵ " ماتئۆ ڕێنزی " سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا و ئەندامی شاندی ئۆمەنای دامەزراوەی داهێنانی داهاتووی سەرمایەگوزاری ووتی : " هەموو تایبەتمەندییەکان کە ڕیاز لە پێش دەستیدایە ئیمکانیەتی درووست بوونی دەرفەتی کار و گەشەی ئابووری ، سەرمایەگوزاری و درووستبوونی دەرفەتگەلی جۆراوجۆر دەدات ، هەر بۆیە تێڕوانینی ئێمە بۆ ڕیاز جیاوازە .
ئەو هەروەها ووتی " ڕیاز ٥٠٪ لە ئابووری دەرەوەی نەوتی عەرەبستان تەشکیل دەکات و ئامانجی ئێمە ئەمەیە کە ئەم شارە ببێتە یەکیک لە ١٠ شاری گەورەی ئابووری جیهان .
بن سەلمان ووتی : تێچووی درووستبوونی دەرفەتی کار لە ڕیاز ٣٠٪ کەمترە لە شارەکانی دیکە و تێچووی پەرەپێدان و بەرفراوانکردنی ژێرخانەکان و مۆڵک و ماڵەکان لەم شارەدا هەروەها ٢٩٪ لە شارەکانی دیکەی عەرەبستان کەمترە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە