بن فەرحان : لە ئێستادا بیر لە درووستکردنی پەیوەندی لەگەڵ سووریا ناکەینەوە
وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ڕایگەیاند : پاشایەتی سەعوودی لە ئێستادا بیرە لە دەستپێکردنەوەی پەیوەندی لەگەل سووریا ناکاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک فەیسەل بن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە ووتووێژ لەگەڵ کەناڵی سی ئێن بی سی لە پەیوەندی ئەوەی کە ئایا عەرەبستان یش وەکوو لە دەوڵەتەکان ەک سەر لە نوێ لەگەل کۆماری سووریا پەیوەندی پێکبێنێت . لە بیری درووستکردنی پەیوەندی لەگەل بەشار ئەسەدە یا خود نا ، ووتی : عەرەبستان لە ئێستادا بەم بابەتە بیر ناکاتەوە .
بن فەرحان لە بەردەوامی ووتی : ڕیاز لە ڕەوەندی سیاسی نێوان دەوڵەتی سووریا و دژبەرانی کە لە ژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژێنێڤ لە حاڵی ئەنجامە ، پاڵپشتی و داواکاری پاراستنی ئەمنییەتە و لەو شتەی دەبێتە هۆی بەدیهێنانی بەرژەوەندی نەتەوەیی سووریا پالپشتی دەکات .
لە دەرئەنجامی دەستپێکی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا ، ڕیاز ساڵی ٢٠١١ باڵیۆزەکەی لە دیمەشق بردە دەرەوە و پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی خۆی لەگەل ئەم ووڵاتەدا پچڕاند .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە