بن گویر : سەرەتای شەڕێکی چارەنووسساز و بەهێز دژ بە گرووپی حەماس

پەیامی کورد   ...   بن گویر : سەرەتای شەڕێکی چارەنووسساز و بەهێز دژ بە گرووپی حەماس

دوابەدوای قسەکانی بێنیامین ناتانیاهوو، ئیتامار بن گویر، سیاسەتمەداری ڕاستڕەوی تووندڕەو، داوای لە سمۆتریچ کرد دەست لە حکوومەت بکێشێتەوە و شان بەشانی ئەو کار بۆ ڕێگریکردن لە جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکان بكات.

بن گویر بە زمانی عیبری ووتی : بەداخەوە سەرۆک وەزیران ئەمشەو بە وتارەکەی پشتڕاستی کردەوە کە ئیسرائیل هیچ پابەندبوونێکی بۆ گەڕانەوە بۆ شەڕ نییە و ووتی ئەگەر پێویست بکات دەگەڕێینەوە مەیدانی شەڕ. "بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە حەماس هێشتا شکستی نەهێناوە، پێویستییەکی ڕوون  بۆ گەڕانەوە بۆ شەڕ هەیە”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە سمۆتریچ دەکەم لەگەڵم دا بێت بۆ ڕێگریکردن لە قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە. دەشڵێت: "سەرۆکی حکوومەت ئاگادار بکاتەوە کە لەگەڵ من دەست لەکارکشانەوەی لە حکوومەت ڕابگەێنێت و تەنها لەکاتێکدا دەگەڕێتەوە بۆ حکوومەت ئەگەر سەرۆکوەزیران فەرمانی دەستپێکردنی شەڕێکی یەکلاکەرەوە و بەهێز دژی حەماس دەربکات".


ئەم بابەتە 94 جار خوێندراوەتەوە