به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد ... به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆدەبێتەوە .
جۆزێپ بۆرێل، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا، یەکەم کۆبونەوەشی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو.
جۆزێپ بۆرێل نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێری پایەخت بۆ کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، یەکەم کۆبوونەوەشی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بو، دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک بەرهەم، موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوەوە.
لەکاتی گەیشتنی جۆزێپ بۆرێل بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێشوازیدا بو، پاشان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێکەوت.
لەمیانی کۆبونەوەکانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا پرسی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق و پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەورووپا تاوتوێ دەکرێت.
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ فوئاد حسێن رایگەیاند، "كارده‌كه‌ین له‌پێناو متمانه‌یه‌كی هاوبه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئه‌رێنین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و رێككه‌وتنه هاوبه‌شه‌كان بۆ درێژه‌دان به بنیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی باش".
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی داعش لە دوو رۆژی رابەردوو لە سنووری كه‌ركووك سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن، نابێت شوێنی تیرۆر له‌م ووڵاته‌دا ببێته‌وه، ده‌بێت ئاسته‌نگ و كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بكرێن، له پێناو هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌ردا.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە