به‌رپرسێكی ئه‌منی زانیارییه‌كى گرینگی هەواڵگری سەبارەت بە مەترسی پەلاماردان ئاشكراده‌كات
پەیامی کورد ... به‌رپرسێكی ئه‌منی زانیارییه‌كى گرینگی هەواڵگری سەبارەت بە مەترسی پەلاماردان ئاشكراده‌كات
به‌رپرسێكی ئه‌منی سەر بەئیدارەی خۆسه‌ر له‌ڕۆژئاوای كوردستان زانیارییه‌كى هەواڵگری ئاشكراده‌كات دەرباره‌ى هه‌وڵێكى داعش، ده‌شڵێت:"داعش هەوڵدەدات سیناریۆی گرتووخانەی حەسەکە لەکه‌مپی هۆل دووبارەبکاتەوە".
شه‌وی دووشه‌ممه، دوای یاخیبوونی ژماره‌یه‌ك له شانه نووستووە‌كانی داعش، هێزە ئەمنییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، حاڵه‌تی ئاماده‌باشیان لەناو که‌مپی هۆل گرتەبەر، هەروەک هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌مپه‌كه‌و ئه‌و شانانه‌ی داعش دەستڕێژی گولەیان لەیەکترکردو له‌لایه‌ن شانه‌كانه‌وه چه‌كی سووك و مامناوه‌ند به‌كارهات.
عه‌لی حاجۆ هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوخۆی به‌ڕێوبه‌رایەتی خۆسه‌ر بەپێگەی "نۆرس پرێس"ی ڕاگه‌یاندووە، "به‌پێی زانیارییە هه‌واڵگرییه‌كان كه پێماندراوه، پلانێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی "دۆخه‌كه له‌كه‌مپی هۆل بقڵیشێنرێته‌وه"، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌سرووشتی ئه‌و زانیارییانه هیچ زانیارییەکی تری ئاشکرا نەکرد.
حاجۆ له‌لێدوانەکەیدا ده‌ڵێت:"جووڵه‌ی شانه‌كانی داعش بۆئه‌وه‌یه كه‌لێنی ئه‌منی دروستبكرێت هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌به‌ندیخانه‌ی سه‌ناعه له‌شاری حه‌سه‌كه ڕوویدا لەوێش دووبارەی بکەنەوە".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "هێزه ئه‌منییه‌كان هەموو ڕێکارێکی پێویستیان گرتۆتەبەر بۆ ڕێگری له درووستكردنی كه‌لێنی ئه‌منی‌و شوێنپێهه‌ڵگرتنی شانه‌كانی داعش".
به‌گوێره‌ی لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه، "به‌رده‌وامی پاراستنی هۆل، پێویستی به‌هه‌وڵێكی گه‌وره‌ی ئه‌منی‌و ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و ووڵاتانه هەیە كه په‌یوه‌ندیدارن به‌دۆسیه‌ی خێزانه داعشه‌كانی ناو كه‌مپه‌كه‌وە".
لەکۆتاییەکانی مانگی یەکی ئەمساڵ، به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر به‌ندیخانه‌ی حه‌سه‌كه، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یندرا.
كه‌مپی هۆل نزیكه‌ی ٥٦ هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژی، ژماره‌ی خێزانه‌كانی ناوی به ١٥٣٠٠ مه‌زه‌نده ده‌كرێن، ٢٤٢٣ له‌خێزانه‌كان، ژن‌و منداڵی چه‌كدارانی داعش‌و هه‌ڵگری ٦٠ ڕه‌گه‌زنامه‌ی جیهانین.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە