به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا : ناتۆ لە مەترسی نزیک دەبێتەوە
پەیامی کورد ... به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا : ناتۆ لە مەترسی نزیک دەبێتەوە
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، ناتۆ لە ئاستێکی مەترسیدار نزیک دەبێتەوە کە هەڕەشە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی سەربازی لەگەڵ ڕووسیا دەکات، ده‌شڵێت، "واشینتۆن بەردەوامە لە چنینەوەی گەورەترین پشک لە دەستکەوتەکانی بەردەوامی خوێنڕشتن"
کۆنستنتین ڤۆرۆنتسۆڤ، جێگری بەڕێوبەری بەشی قەدەغەکردنی چەک و کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، لە 77هەمین دانیشتنی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند ، "ووڵاتانی ناتۆ پێیان باشە بێدەنگ بن سەبارەت بە تێوەگلان لە قەیرانی ئۆکراین، بەڵام ناتوانن راستییەکان بشارنەوە، ئەم ووڵاتانە پێشبڕکێ دەکەن بۆ پێشکەش کردنی پشتیوانی لە ئۆکراین و ڕژێمی کیێڤ، بەردەوامن لە دابینکردنی چەک، تەقەمەنی، هاوكاری هەواڵگری، ڕاهێنانی سەربازەکانی و بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆنەکانی شەڕ، بەم شێوەیە نزیکن لەو هێڵی مەترسییەی کە هەڕەشە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕووسیا دەکات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، بەپێی ئاماری پەیمانگه‌ی کیل بۆ ئابووری جیهان، کۆی هاوکارییە سەربازییەکانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکراین 42.3 ملیار دۆلار بوە، کە زیاتر لە نیوەی ئەو بڕە پارەیە لە ئەمریکاوە هاتووە.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتی، "واشینتۆن بەردەوامە لە چنینەوەی گەورەترین پشک لە دەستکەوتەکانی بەردەوامی خوێنڕشتن، بەو پێیەی ووڵاتانی ئەورووپا ناچار دەکات چەک و کەرەستەی سەربازی لێیان بکڕن پێش ئەوەی بیاننێرێت بۆ ئۆکراین".
ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە ئەوە لەبیر بکرێت کە قەرزدانی ئەمریکا بە ئۆکراین لە سەدا ٩٠ی قەرزە ناپایەدارەکان بۆ کیێڤ پێکدێت، لە هەمان کاتدا ئەمە ڕێگە بە واشنتۆن دەدات کۆمەڵگەی سەربازی-پیشەسازییەکەی بەڕێوەببات، هەڵاوسان کەم بکاتەوە و هەلی کارێکی نوێ درووست بکات.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی رووسیا ووتیشی، "دەتوانم بە متمانەوە بڵێم بەشێکی زۆری ئەم چەکانە لە بازاڕی ڕەش مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، کە فرۆشی مانگانەی لە یەک ملیار دۆلار زیاترە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دابینکردنی چەک بۆ ئۆکراین لەلایەن یەکێتی ئەورووپا و ووڵاتانی ناتۆوە "وا دەکات هاوبەش بێت لە دەستدرێژیکردنە سەر ڕوسیا، ئەو تاوانە جەنگی و کردەوە تیرۆریستیانەی کە کیێڤ ماوەی هەشت ساڵە دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجامیداوە، هەمو ئەوانەی پەیوەندییان پێوەکردوە، بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و ئەو سزایە وەردەگرن کە شایەنیەتی".
له 24ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵه‌وه هێرشی سوپای رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراین ده‌ستیپێكردوه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران سه‌رباز له هه‌ردوو ووڵات كوژراون و هه‌زارانی دیكه‌ش به‌دیل گیراون، له‌و جه‌نگه‌دا ووڵاتانی رۆژئاوا به ئاشكرا پشتیوانی ئۆكراین ده‌كه‌ن و جگه له پێدانی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی هاوكات سزای ئابوری به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێنن.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە