به‌رپرسێكی پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه : هێشتا داعش مه‌ترسییه و گەلێک هۆكار هه‌ن بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی
پەیامی کورد ... به‌رپرسێكی پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه : هێشتا داعش مه‌ترسییه و گەلێک هۆكار هه‌ن بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی
به‌رپرسێكی پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كوژرانی جێگری خه‌لیفه‌ی داعش و ده‌ستگیركردنی خێزانه‌كه‌ی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌رته‌وازه‌بوونی ئه‌و رێكخراوه ده‌بێت.
فه‌ریقی یه‌كه‌م، جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ڕایگه‌یاند، كوشتنی (ئه‌بوو خه‌دیجه) جێگری خه‌لیفه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش و والی ڕێكخراوه‌كه له عێراق و سووریا، ده‌بێته زنجیره‌ی چواره‌م یان پێنجه‌می كوشتنی سه‌ركرده‌كانی داعش، بێگومان كوشتنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش كاریگه‌ری له‌سه‌ر لاوازبوونی رێكخراوه‌كه ده‌بێت، به تایبه‌تی كه دوێنێ خێزانه‌كه‌یشی به‌ناوی (ئوم حسه‌ین) ده‌ستگیر کرا، ئه‌ویش هۆكاره بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هه‌واڵگری له‌باره‌ی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه.
ئه‌مینداری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌شڵێـت، هێشتا مه‌ترسی داعش هه‌ر ماوه، به كوشتنی فه‌رمانده‌یه‌كیان كۆتایی نایه‌ت رێكخراوی داعش، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌م بۆ كرد، ده‌بێته هۆی په‌رته‌وازه‌بوونی رێكخراوه‌كه و گرووپی تیرۆریستی داعش لاواز دەکات.
فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هێشتا داعش مه‌ترسییه و گەلێک هۆكار هه‌ن بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، چوونكه ته‌نیا له ناو كه‌مپی هۆڵ 65 هه‌زار كه‌سوکاری چه‌كدارانی داعش هه‌ن و 30 هه‌زار له‌وانه گه‌نجن، هه‌روه‌ها 10 هه‌زار چه‌كداری دیكه‌ی داعش له زیندانه‌كانی ڕۆژئاوا و له عێراق هه‌ن و چه‌ندین جار هه‌وڵی شكاندنی زیندانیان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی پشێوی بنێنه‌وه و خۆیان ڕزگار بكه‌ن، ئه‌مانه هه‌مووی به مه‌ترسی گه‌وره ده‌بینم.
ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە