به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ردانی ئیماراتی كرد و له‌گه‌ڵ حاكمی دوبه‌ی كۆبوه‌وه
پەیامی کورد ... بەشار ئه‌سه‌د سه‌ردانی ئیماراتی كرد و له‌گه‌ڵ حاكمی دوبه‌ی كۆبوه‌وه
سەرۆکایەتی سووریا بڵاویكرده‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا سەردانی ئیماراتی كرد و لەگەڵ موحەمەد بن ڕاشد ئالی مەکتووم حاکمی دوبەی کۆبووەوە و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ووڵاتیان تاوتوێ كرد.
سەرۆکایەتی سووریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی به‌شار ئه‌سه‌د به سه‌ردانێك گه‌یشتوه‌ته ئیمارات و له‌گه‌ڵ موحەمەد بن ڕاشد ئالی مەکتووم حاکمی دوبەی کۆبوەته‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی ئه‌سه‌ده بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا و یه‌كه‌م سه‌ردانیشه بۆ ووڵاتێكی عه‌ره‌بی له وه‌ته‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا ده‌ستیپێكردوه.
به‌پێی راگه‌یندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سووریا، كۆبوونه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ حاكمی دوبه‌ی له‌چوراچێوه‌ی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو ووڵاتدایه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لەدیدارەکەدا باس لەپەیوەندییە گشتییەکانی نێوان هەردوو ووڵات و دیمەنی فراوانکردنی بازنەی هاریکاری دوو لایەنە بەتایبەتی لەسەر ئاستی ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانی كرا.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە