به‌شیر حه‌داد : عێراق به‌رگه‌ی هیچ شه‌ڕێك ناگرێت
پەیامی کورد ... به‌شیر حه‌داد : عێراق به‌رگه‌ی هیچ شه‌ڕێك ناگرێت
جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێڕاق دەڵێت، عێڕاق به‌رگه‌ی هیچ شه‌ڕێك ناگرێت و، په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی تێوه‌گلانی عێڕاق له شه‌ڕی ئێستای ناوچه‌كه له‌جێی خۆیه‌تی و عێڕاق و ناوچه‌كه بێ زیان نابن.
سه‌رۆك بارزانی له دیمانه‌یه‌كی كه‌ناڵی سكای نیوس ڕایگه‌یاند "په‌لكێشكردنی عێڕاق بۆ ناو شه‌ڕی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاته‌كه‌دا نییه و زیانی پێده‌گات، بۆیه داوا له هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م ئاشتی هه‌ڵبژێرن، عێڕاق به ڕاكێشانی بۆ ناو شه‌ڕی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیانی پێده‌گات."
د.به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێڕاق ڕایگه‌یاند : عێڕاق هیچ سیاده‌یه‌كی له‌سه‌ر ئاسمان و زه‌وی خۆی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بڕیاری تێوه‌گلاندن و نه‌گلاندنی عێراق له شه‌ڕی ئێستای ناوچه‌كه به‌ده‌ست حكوومه‌تی عێڕاقه‌وه نییه، هه‌رچه‌نده به‌پێی یاسا بڕیاره‌كه به‌ده‌ست عێڕاقه‌وه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێ هێزی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت به ئاشكرا ڕایانگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر كار بگاته ئه‌وه‌ی قوربانی به سیسته‌می سیاسی عێڕاق بده‌ین، ئاماده‌ین به‌رگری بكه‌ین، بەو مانایەی شه‌ڕ ده‌كه‌ین، کەواتە بڕیاری شه‌ڕ له‌ده‌ست ئه‌وانه.
جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێڕاق ووتی: له‌م ڕۆژانه ئه‌وه‌مان به‌رگوێ كه‌وت له ڕۆژانی داهاتوو حكوومه‌تی عێڕاق دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێز و گرووپه چه‌كدارانه ده‌كات، تا باوه‌ڕیان بۆ درووست بكات عێڕاق له‌و شه‌ڕه تێوه‌نه‌گلێنن، به‌ڵام باشتره عێڕاق بۆ ئه‌و بابه‌ته دانووستان له‌گه‌ڵ ئێران بكات و یه‌كلای بكاته‌وه، چوونكه ئه‌و گرووپانه سه‌ر به ئێرانن و بڕیار له عێڕاق وه‌رناگرن.
د.به‌شیر حه‌داد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: من له‌و بڕوایه‌دام عێڕاق به‌و شێوه‌یه ناخزێته ناو شه‌ڕه‌كه و سوپا و ده‌زگه فه‌رمییه‌كانی عێڕاق به‌شداری هیچ شه‌ڕێك ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئیسرائیلیش هێرش بكاته سه‌ر عێڕاق هه‌موو عێڕاق ناكاته ئامانج به‌ڵكوو هه‌ندێ ئامانجی دیاریكراوی وەک ئه‌و گرووپانه‌ی مه‌به‌ستیانه ده‌كرێنه ئامانج.
د.به‌شیر حه‌داد له‌باره‌ی داوای سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت: سه‌رۆك بارزانی له ئه‌زموونه‌وه ئه‌و قسانه‌ی ده‌رباره‌ی عێڕاق و تێوه‌گلانی له شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه، سه‌رۆك بارزانی ئه‌زموونێكی درێژی هه‌یه له بواری سیاسیه‌ت و مامه‌ڵەكردن له‌گه‌ڵ عێڕاق، بێگومان سه‌رۆك بارزانی ڕاست ده‌فه‌رمووێ، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ ڕووبدات به زیانی عێڕاق و ناوچه‌كه ته‌واو ده‌بێت، گه‌لانی عێڕاق كه‌م مه‌ینه‌ت نین و ڕه‌وشی ئه‌منی و سیاسی و ئابووری عێڕاق له‌و ئاسته‌دا نییه به‌رگه‌ی شه‌ڕ بگرێت.
ئەم بابەتە 106 جار خوێندراوەتەوە