به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ڕاگه‌یندراوێك بڵاو دەکاتەوە
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی كه دوێنێ له‌گه‌ڕه‌كی سێتاقان كه‌سێكی كوشت، دوای كاتژمێرێك توانرا ده‌ستگیربكرێت.
له ڕاگه‌یندراوێكدا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، دوێنێ شه‌ممه، تاوانێكی كوشتن له‌گه‌ڕه‌كی سێتاقانی شاری هه‌ولێر ڕوویداو شاخه‌وان جاسم سالم به چه‌قۆ كوژرا و تاوانبار ڕایكرد، دوای به‌دواداچوون له‌لایه‌ن تیمه‌كانیان، دوای كاتژمێرێك توانرا تاوانبار (ش، س، ع) له‌دایكبووی ١٩٨٥ له سنووری بنكه‌ی ئاسایشی كه‌ورگۆسك ده‌ستگیر بكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ئێستادا ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كه گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ وه‌رگرتنی سزای یاسایی خۆی، "جارێكی تر هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هه‌رده‌م ئاماده‌ین بۆ پاراستنی سه‌روماڵیان".
دوێنێ شه‌ممه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له ڕاگه‌یندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له حاڵه‌تێكی شه‌ڕكردن له گه‌ڕه‌كی سێتاقان ئاگاداركرانه‌وه، ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ده‌ركه‌وت كه دو هاوڕێ بوه‌ته شه‌ڕیان و له ئه‌نجامدا یه‌كێكیان به ناوی (ش. ج. ص) چه‌قۆی به‌ركه‌وتوه ومردوه".
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە