بهڕێوبهرایهتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر رێنمایی تایبەت بە تۆمارکردنی تاکسی مۆدێل بەرز دەخاتە واری جێبەجێ کردنەوە
پەیامی کورد ... بهڕێوبهرایهتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر رێنمایی تایبەت بە تۆمارکردنی تاکسی مۆدێل بەرز دەخاتە واری جێبەجێ کردنەوە
بهڕێوبهرایهتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر رایگهیاند، ئەو کەسانەی کە ئارەزومەندی کاری تاکسی دەکەن، ئاگاداردەکەنەوە كوو رێنمایی تایبەت بە تۆمارکردنی تاکسی مۆدێل بەرز چوە بواری جێبەجێکردن و یهكێك لهمهرجهكان ئهوهیه، دەبێت ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو تاکسی بێت و رەنگی تبنی بێت، وەکوو ئەو تاکسی یانەی کە لە هەرێمی کوردستان کاریان پێدەکرێت.
بهڕێوبهرایهتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بڵاویكردهوه، "ئەو کەسانەی کە ئارەزومەندی کاری تاکسی دەکەن، ئاگاداردەکەینەوە، رێنمایی ژمارە ٧ی ساڵی ٢٠٢١ی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی سێیەم، بڕگە ١١ی تایبەت بە تۆمارکردنی تاکسی مۆدێل بەرز چوە بواری جێبەجێکردن".
مەرجەکان پێکهاتون لە:
یهكهم: دەبێت ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو تاکسی بێت و رەنگی تبنی بێت، وەکوو ئەو تاکسیانەی کە لە هەرێمی کوردستان کاریان پێدەکرێت.
دوهم: بۆ تۆمارکردنی تاکسیە مۆدێل بەرزەکە پێویستە تاکسیەکی مۆدیل کۆن هەڵبوەشێننەوە.
سێیهم: ئەو هاووڵاتیانەی کە دەیانەوێت تاکسیەکانیان بە ئارەزومەندانە بگۆڕن بۆ تایبەت، رێگاپێدراون و دەتوانن کەڵک لە ژمارەی تاکسیەکە وەربگرن و بیفرۆشنەوە، لە بەرامبەردا ڕسووماتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت بدەن.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە