به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی ڕاگەێندراویک سەبارەت بە گۆڕانکاری لە کەش و هەوا بڵاودەکاتەوە
پەیامی کورد ... به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی ڕاگەێندراویک سەبارەت بە گۆڕانکاری لە کەش و هەوا بڵاودەکاتەوە
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم راگه‌ێندراوێكی له‌باره‌ی گۆڕانكاری له پله‌كانی گه‌رما له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له رۆژی هه‌ینی به‌دواوه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌بنه‌وه.
له راگه‌ێندراوێكدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه، پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی ١ تا ٣ پله رو له نزمبوونه‌وه ده‌كات تا رۆژی هه‌ینی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراو له سه‌نته‌ری پارێزگاكان به گشتی له ژێر ٤٠ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت جگه له سه‌نته‌ری پارێزگای كەركووك.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، رۆژی هه‌ینی به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما ده‌ستده‌كات به به‌رزبوونه‌وه، رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما زیاتر ده‌بێت له زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌گاته سه‌روی ٤٠ پله‌ی سیلیزی، له ئێستادا به‌هۆی چالاكبوونی نزمه پاڵه په‌ستۆی ووه‌رزی گه‌رمی ساڵانه له‌گه‌ڵ وه‌رگه‌ڕانی هاوینه پێشبینیده‌كه‌ین له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به گشتی به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وام له سه‌رووی ٤٠ پله‌ی سیلیزی بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد، له‌و كاتانه‌ی شه‌پۆڵه‌كانی گه‌رما روو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌ن به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما تا سه‌روی ٤٥ پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بێته‌وه سه‌باره‌ت به سه‌نته‌ری پارێزگاكان و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش ده‌گاته سه‌رووی ٣٦ پله‌ی سیلیزی.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە