به‌یاننامه‌یەک لە وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا بۆ ئاگاداری خەڵکی ئێران
پەیامی کورد ... به‌یاننامه‌یەک لە وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا بۆ ئاگاداری خەڵکی ئێران
وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا ڕەزامەندى دا بە کۆمپانیاکانى بوارى ئەنتەرنێت و تەکنۆلۆژیا کە ئینتەرنێتى خۆڕایی بۆ خەڵکى ئێران دابین بکەن
وه‌زاره‌تی خه‌زێنەدار‌ی ئه‌مریکا هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که مووڵه‌تی بۆ پێدان و ئاسانکاری بە خه‌ڵکی ئێران بۆ ده‌ستگه‌یشتن به ئینته‌رنێتی بێبه‌رامبه‌ر ده‌رکردووه.
لەم بەیاننامەیەدا وەزارەتی خەزێنەدارى "مووڵەتی گشتی ئێران"ی بۆ زیادکردنی پشتیوانی لە ئازادی ئینتەرنێت دەرکردووە، کە بەپێی ئەو سزا سەرەتاییانەی ئەمریکا لەگەڵ تەکنەلۆجیای سەردەمدا هاوتەریبە.
ئەم مۆڵەتە ڕێگە بە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا دەدات کە بژاردەی زیاتری ئاسانکاری و خزمەتگوزاریی ئەمین بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت بۆ خەڵکی ئێران دابین بکەن.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا ڕایگەیاندووە كاتێك كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئینته‌رنێتی جیهانی ڕەت ده‌كاته‌وه، ئه‌مریكا هەنگاو بۆ پشتیوانی له ڕەوتی ئازادی ده‌ستڕاگه‌یشتن بە زانیاری بۆ گه‌لی ئێران ده‌گرێته‌به‌ر.
پێشتر ئیلۆن ماسک داوای لێخۆشبوونی سزاکانی ئەمریکای کردبوو لە پێدانى ئینتەرنێتی ستار لینک بە خەڵکی ئێران.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە