به‌ ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کەرنەڤاڵی نەورۆز لە ئاکرێ بەڕێوەدەچێت

پەیامی کورد    ...   به‌ ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کەرنەڤاڵی نەورۆز لە ئاکرێ بەڕێوەدەچێت

کەرنەڤاڵی جەژنی نەورۆز لە پایتەختی نەورۆز لە قەزای ئاکرێ، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

ئێوارەی پێنجشەممە ٢٠ـی ئاداری ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆز، کونسووڵی گشتی ، دیپلۆمات و نوێنەر، نێردەی دیپلۆماسی ووڵاتان لە عێراق و ھەرێم و بەشداری ھەزاران ھاونیشتمانی و گەشتیار، کەرنەڤاڵی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، لە پایتەختی نەورۆز لە قەزای ئاکرێ بەڕێوە دەچێت.

کەمێک پێش ئێستا سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی گەیشتە شوێنی ئامادەکراو بۆ ئاھەنگەکە، ھاوشان لەگەڵ د.فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پێشوازی لە دەیان کونسووڵ و دیپلۆماتکار و میوانی بیانی کرد کە بەشداری لە بۆنەکە دەکەن.


ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە