به بڕیاری وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕووماڵی میدیایی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ، بۆ ناو به‌ره‌كانی جه‌نگ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ، به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه كرا
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڕیاریدا، ڕووماڵی میدیایی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، بۆ ناو به‌ره‌كانی جه‌نگ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ، به ته‌واوی قه‌ده‌غه كرا.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌بڕیاری شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاری میدیایی سه‌ربازی و نه‌هێشتنی ئه‌و په‌رته‌وازییه میدیاییه‌ی كه زیان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌گه‌یه‌نێت، ڕووماڵی میدیایی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، بۆ ناو به‌ره‌كانی جه‌نگ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ، به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌كرا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوه‌كه، هیچ فه‌رمانده‌و پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه‌ك، رێگه‌ی پێ‌نادرێت، ڕوونكردنه‌وه‌و چاوپێكه‌وتن، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌نجامبدات".
دوێنێ دووشه‌ممه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو ، ئاگاداری گشت میدیا بیندراوه‌كان و پۆرتاڵه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه كه به هیچ جۆرێك ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه بڵاونه‌كه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌رهه‌مهێندراون، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه و ڤیدیۆیانه به بێ ئاگایی ئه‌م كه‌ناڵانه ده‌بن به رایه‌ڵێكی میدیایی تیرۆریستان و له‌وێوه ترس و تۆقاندن و دڵه‌ڕاوكێ له‌نێوان هاووڵاتییاندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی سێیه‌م بڕگه‌ی سێیه‌مه له رێنوێنی ژماره 1ی ساڵی ٢٠١٤ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، تایبه‌ت به رێكخستنی فریكوێنسی سپه‌یس له هه‌رێمی كوردستان.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە