بوودجەی بێ وێنەی نیزامی و سەربازی لە ئەمریکا بۆبەرەنگاربوونەوە لەگەڵ چین
پەیامی کورد ... بوودجەی بێ وێنەی نیزامی و سەربازی لە ئەمریکا بۆبەرەنگاربوونەوە لەگەڵ چین .
یەکەمین بوودجەی نیزامی دەوڵەتی بایدن بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ هێزی چین ناسێندراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز بوودجەی پێشنیارکراوی بایدن بۆ ئەرتەشی ، ٧١٥ میلیارد دۆلارە کە بە ئامانجی نوێکاری لە زەڕادخانە ئەتۆمییەکەی ئەمریکا و بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ هێزی نیزامی چین ناسێندراوە .
بایدن بڕیار وایە ئەمڕۆ هەینی بوودجەکەی ڕادەستی کۆنگرە بکرێت کە بریتییە لە سەرمایەگوزاری لە ئامادەیی سەربازن ، بواری بۆشائی گەری و نوێکاری کاردنی هێڵەرەوە لە زەریای ئارام و لە گیروداری بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ساخت و سازە نیزامییەکانی چین لە ناوچەکە و تەکنۆڵۆژیای چەکی ئەتۆمی یە . ئەمریکا هاوکات جارێکی دیکە چین ی بە بۆنەی ساخت و سازگەلی سەربازی یەوە لە دەریای باشووری ئەو ووڵاتە مەحکووم کردووە . چین ئەم ناوچەیە بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت .
هەروەها بڕێکی دیکە لە تێچووەکان بۆ پەرەپێدان و تاقیکردنەوەی داهاتووی چەکگەلی سەرووی دەنگ و نەوەگەلی دواتری سیستەمگەلی چەک لە ئێستادا لەبەرچاوگیراوە کە ئەرتەشی ئەمریکا بە دوای درووستکردنی وار بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ چین و ڕووسیا یە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە