بوودجەی هەرێمی کوردستان پەسەند کرا
پەیامی کورد ... بوودجەی هەرێمی کوردستان پەسەند کرا
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، "لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیارمانداوە کە بوودجەی هەرێمی کوردستان بنێرینە پەرلەمان."
بەپێی دوایین یاسای پەسەندکراوی بوودجەی ساڵی ٢٠١٣، داهاتی هەرێمی کوردستان ١٥ تریلیۆن و ٢٥٧ ملیار و ٨٤٩ ملیۆن دینار بوو کە ١٤ تریلیۆن و ٤٠٦ ملیار و ٧٣٥ ملیۆن دیناری لە بەشە بوودجەی عێراق و ٦٥١ ملیار و ١١٤ ملیۆن دیناریش داهاتی ناوخۆیی بوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەو بڕەش، بۆ خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان ١٦ تریلیۆن و ٩٤٢ ملیار و ٧٤٩ ملیۆن دینار پێویست بووە کە ١١ تریلیۆن و ٦٠٨ ملیار و ٩٥٨ ملیۆنی بۆ خەرجییەکانی بەگەڕخستن و ٥ تریلیۆن و ٣٣٣ ملیار و ٧٩١ ملیۆن دیناریش بۆ وەبەرهێنان بوە. هەروەها تریلیۆنێک و ٦٨٤ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دینار کورتهێنانی لە بوودجەدا هەبووە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە