بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ پلە لە ئەفغانستان ڕوویدا و تا ئێستا ١٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە
پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ پلە لە ئەفغانستان ڕوویدا و تا ئێستا ١٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە
لە باکووری ئەفغانستان لە پارێزگای هەرات بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ پلە ڕوویدا و لە ئەنجامدا ١٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠٠٠ کەسیش بریندار بوون. زۆرێک لە باڵەخانەکان لە ویلایەتەکەدا زیانیان بەرکەوتووە و خەڵکێکی زۆریش لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە.
بەڕێوبەری بەشی کارەسات، مووسا ئاشەری، ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 11:00ی بەیانی بە دووری 40 کم لە پارێزگای هەراتەوە ڕووی داوە. نزیکەی یەک ملیۆن و ٩٠٠ هەزار کەس لەو ویلایەتەدا دەژین و لانیکەم ٣ بوومەلەرزە دوای بوومەلەرزەکە ڕوویداوە.
ئاشەری ڕایگەیاند، بەپێی زانیارییە ڕاپۆرتنەکراوەکان ژمارەی کوژراوان 300 کەسی تێپەڕاندووە.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە