بوونی مەرجێکی قورس بۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە دەبێتەوە بەربەستی گەورە

پەیامی کورد    ...   بوونی مەرجێکی قورس بۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە دەبێتەوە بەربەستی گەورە

بەڕێوبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران دەڵێت، لە ئێستادا کێشەی زۆر بۆ گەشتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئێران دروستبووە، کە ئێران بە مەرجی ھەبوونی کارتی ڤاکسین رێگە دەدات گەشتیار بچێتە ئێرانەوە لە کاتێکدا ھەموو کەسێک ئەم کارتەی لە ئێستادا نییە.

بەڕێوبەری گشتی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران عەبدۆڵڵا ئاکرەیی ڕایگەیاند ، ئێران ماوەیەکە مەرجێکی بۆ گەشتیاران داناوە کە لە ھەرێمی کوردستان سەردانی ئەو ووڵاتە دەکەن پێوستە کەسەکە ھەردوو ژەمی ڤاکسینی دانابێت و کارتی ڤاکسینیشیان پێ بێت ئەگەرنا رێگە نادەن بچنە ئیران، ئەمەش مەرجێکی قورسە، چوونکە ھەموو کەس ڤاکسینی دانەناوە و کارتەکەشی نییە، بۆیە پێویستە ئەو مەرجە لابدرێت و ئاسانکاری بۆ گەشتیاران بکرێت، بۆ ئەو مەبەستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران لەسەرھێڵە بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.

ئاکرەیی باسی لەوەشکرد ، ئێستا ئەوانەی گەشت دەکەن پێویستیان بەڤیزا نییە وڤیزا لە نێوان عێراق و ھەرێم و ئێران نەماوە ئەمە ئاسانکارییەکی زۆر باشە بۆ گەشتیاران، بەڵام مەرجی بوونی کارتی ڤاکسین قورسە و پێویستە ھەر چۆنێک بێت ئەو مەرجە لابدرێت بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدەین ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، چونکە لای ئێمە تائێستا ئەوە نەبووەتە مەرج ، ئەوەش کێشەی زۆری بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێم دروست کردووە کە گەشتی ئێران دەکەن.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە