بووکی خانەدانی سەڵتەنەتی بەریتانیا هەندیک شتی شاراوەی ئەو بنەماڵەیە ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... بووکی خانەدانی سەڵتەنەتی بەریتانیا هەندیک شتی شاراوەی ئەو بنەماڵەیە ئاشکرا دەکات .
مێگان مێرکڵ لە پەیامێکدا خانەدانی سەڵتەنەتی بە ڕەگەزپەرەستی تاوانبار کرد .ئەو لە ووتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەل کەناڵێکی تایبەتی ئەمریکی دا هەندێک شتی شاراوەی ئەو بنەماڵەیەی ئاشکرا کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک مێگان مێرکڵ ی ٣٩ ساڵان هاوسەری شازادە هەری ، نەوەی مەلیکەی بەریتانیا ، بنەماڵەی سەڵتەنەتی ئەم ووڵاتە بە ڕەگەز پەرەستی و درۆ ووتن تاوانبار کردووە . ئەم دوو ماوەی چەندین مانگە ڕایانگەیاند ناو نیشان و پاشناوگەلی سەڵتەنەتی یان وەلاوە ناوە . مێرکڵ لە ووتووێکیدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی سی بی ئێس لەگەڵ پێشکەشکاری بەناوبانگ ئۆپرا وینفری ئاشکرای کرد کاتێک کە بە ئارچی کوڕی دووگیان بووە ، سەرەکیترین نیگەرانی خانەدانی سەڵتەنەتی ڕەنگی پیستی منداڵەکەی بووە . ئەو کە خۆی منداڵی دایکێکی ڕەش پێست و باوکێکی سپی پێستی ئەمریکییە ئەم هەوالەی ڕاگەیاند .
مێرکڵ لەم ووتووێژەدا کە لە دوێنێ یەکشەممەوە لە کەناڵی سی بی ئێس بڵاوکرایەوە ووتی : ئەوان نەیاندەویست کوڕەکەی پاشناوی شازادە وەربگرێت . مێرکڵ خانەدانی سەڵتەنەی بە درۆووتن تاوانبار کرد . مێرکڵ هەرچەندە ناوی هیچ یەکێکی سەبارەت بە بابەتی ڕەگەزپەرەستی ئاشکرانکردووە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە