بڕیارنامەیەی پێشنیارکراوی ئەمریکا بە ئەنجوومەنی ئاسایش، سەبارەت بە پشتیوانی کردنی لە ئیسرائیل و دژایەتی ئێران

پەیامی کورد   ...  بڕیارنامەیەی پێشنیارکراوی ئەمریکا بە ئەنجوومەنی ئاسایش، سەبارەت بە پشتیوانی کردنی لە ئیسرائیل و دژایەتی ئێران

ئەمریکا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی بە ئەنجوومەنی ئاسایش پێشنیار کرد کە وێڕای جەختکردنەوە لەسەر مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی، داوای لە ئێران کرد کە خۆی لە ناردنی چەک بۆ ئەو گرووپە چەکدار و تیرۆریستییانە بە دوور بگرێت کە هەڕەشە لە ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە دەکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیایی یەەکان، ئەو ڕەشنووسە بڕیارنامەیی یەی کە ئەمریکا پێشنیاری کردووە، داوای ئاگربەست و وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکانی نەکردووە، بەڵکوو داوای لە هەموو ووڵاتان کردووە هەوڵ بدەن تووندوتیژییەکانی غەززە بۆ ناوچەکانی دیکە بڵاونەکەنەوە.


ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە