بڕیاری تووند و قورس بەرامبەر ئەم کەسانە دەگیرێتە بەر
بڕیارێکی تووند بۆ ئەو کەسانەی لە بیلاڕووسیاوە دەچنە ووڵاتانی ئەورووپاوە دەگیردرێتە بەر
یەکێتی ئەورووپا و پۆڵەندا دەربارەی چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی لە بیلاڕووسیاوە دەیانەوێت بچنە ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا، گەیشتنە بڕیارێکی تووند.
لەپاش کۆبوونەوەی یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی پۆڵەندا، هەردوو ووڵات گەیشتنە ئەو بڕیارەی لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتووەوە هەر کۆچبەرێک لە پۆڵەندا دەستگیربکرێت، بۆ ماوەی شەش تا سێ ساڵ ناتوانێت گەشتی ووڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بکات.
هاوکات هەردوو ووڵات گەیشتنە ڕێککەوتنێکی دیکە، کە هەر کۆچبەرێک لە پۆڵەندا دەستگیرکرا ڕاستەوخۆ دیپۆرتی بیلاڕووسیا دەکرێتەوە، یاخود دەتوانێت داوای مافی پەنابەری لە پۆڵەندا بکات.
تەنیا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ٢ هەزار کۆچبەر لە پۆڵەندا دەستگیرکراون، کە هەزار و ٢٠٠ کۆچبەریان خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانن.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە