بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئەم کەسانە دەردەکرێت
پەیامی کورد ... بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئەم کەسانە دەردەکرێت
ئەمڕۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاری دا بۆ ئەو کەسانەی قەرزداری سندووقی بیمەی کۆمەڵایەتین و بەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێت، دەرفەتێکی باشه بۆ ئەو کەسانەی قەرزیان لایە، تاکوو سوود لە بڕیاری وەزارەت وەرگرن.
عارف حیتۆ، بەڕێوبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاری دەرکردووە بۆ کەسانەی قەرزداری سندووقی بیمەی کۆمەڵایەتین و هەر کەسێک قەرزەکەی بگێڕێتەوە لە ماوەی سێ مانگدا هیچ سزایەکی پێبژاردنی بۆ جێبەجێ ناکرێت، ئەوەش دەرفەتێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی تا ئێستا قەرزی سندووقی بیمەی کۆمەڵایەتییان لایە و بێ هیچ زیادەیەک دەتوانن قەرزەکە بگێڕنەوە.''
عارف حیتۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "سندووقی بیمەی کۆمەڵایەتی لە ساڵی ١٩٧١ دەستی بە کار کردووە و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان قەرزداری سندووقەکەن، بڕیاری وەزارەت دەرفەتێکە بۆ قەرزداران و دەتوانن سوود لە بڕیاری حکوومەت وەربگرن، چوونکە دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیەی دیاری کراوە، سزای پێبژاردن جێبەجێ دەکرێت.''
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە