بڕیاری نوێی بانكی ناوه‌ندی عێراق سەبارەت بە دراوی دۆلار
پەیامی کورد ... بڕیاری نوێی بانكی ناوه‌ندی عێراق سەبارەت بە دراوی دۆلار
دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند كه به‌نیازن گوژمه‌ی دووه‌می ئاسانكارییه‌كان بۆ جێگیركردنی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌ربكه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كرد كه گوژمه‌كه بریتییه له پێدانی ته‌نها 1000 بۆ 2000 دۆلار كه مانگانه ده‌درێت به هاووڵاتیان.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه به ماڵپەڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم-ی وتووه، بانكی ناوه‌ندی به‌نیازه دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مزی به هاووڵاتیان بفرۆشێت كه مانگانه له 1000 بۆ 2000 دۆلار زیاتر نه‌بێت.
ووتیشی ئه‌وه پێشنیازی بانكی ئیسلامی جیهانی بووه كه عه‌لی عه‌لاق-ی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی پشتیوانی ده‌كات و پێش ده‌ستبەکاربوونی عه‌لاق وه‌ك پارێزگاری بانكه‌كه ئه‌و پێشنیازه كرابوو، به‌ڵام مسته‌فا غالب مخیف، پارێزگاری پێشوو به دڵی نه‌بوو، بۆیه عه‌لاق له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی بڕیاریداوه ئه‌و پێشنیازه بخاته‌كار.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و بڕه دۆلاره (1000 بۆ 2000 دۆلار) به رێگه‌ی راسته‌وخۆ به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێت و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی جگه له گه‌شت و چاره‌سه‌ر بێت، ئه‌و بڕه مانگانه به هه‌موو هاووڵاتییه‌ك ده‌درێت.
پێشتر بانكی ناوه‌ندی عێراق به مه‌به‌ستی گه‌شت و چاره‌سه‌ر و خوێندن دۆلاری به هاووڵاتیان ده‌فرۆشت، به‌ڵام دوای ده‌ركردنی ئه‌م گوژمه‌یه هاووڵاتیان ده‌توانن مانگی یه‌كجار به نرخی پاڵپشتكراو كه 130 هه‌زار دیناره 1000 بۆ 2000 دۆلار بكڕن.
بەڕای شارەزایان بانکی ناوەندی بە پشتیوانی بانکی ئیسلامیی جیھانی مانگانە ئەو برە پارەیە دەداتە ھاولاتیان کە پێویستیانە بۆ مامەلە داراییەکانیان بە نرخی بانکی ناوەندی، ئەمە راستەوخۆ دوو ئامانجی گەورە دەپێکێت، یەکەم خواستی ھاووڵاتی لەسەر دۆلاری ناو بازار کەم دەکاتەوەو شڵەژان ناھێلێت، دووەم ئەوەیە کە ئیدی بە بیانووی خواستی ھاوولاتیان و بازارەوە بانکەکان و کۆمپانیاکانی حەوالە ناتوانن قۆرخکاری بکەن و مامەڵەی نا مەشروع بە دۆلارە بەبازارخراوەکەی بانکی ناوەندییەوە بکەن و بینێرنە دەرەوە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە