بڕیاری نوێی خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران بۆ گەشتکردنی گەشتیاران ئاشکرا دەبێت
پەیامی کورد ... بڕیاری نوێی خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران بۆ گەشتکردنی گەشتیاران ئاشکرا دەبێت
ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران لە ڕاگەێندراوێکدا رایگه‌یاند : پشكنینی كۆرۆنا له هه‌موو خاڵه سنوورییه‌كان بۆ هه‌موو گه‌شتیاران تەنانەت ئه‌وانه‌ی كارتی ڤاكسینیشیان هه‌بێت ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیاره‌كه‌ش له سبه‌ی چوارشه‌ممه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
راگه‌یاندنی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئاگاداری گشت گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی و بیانی ده‌كه‌ین به‌پێی خاڵی (٢)ی به‌یاننامه‌ی ژماره (١) ساڵی (٢٠٢٢) ی لیژنه‌ی باڵای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، پشكنینی كۆرۆنا له هه‌مو خاڵه سنوورییه‌كان بۆ هه‌موو گه‌شتیاران تەنانەت ئه‌وانه‌ی كارتی ڤاكسینیشیان هه‌بێت ئه‌نجام ده‌درێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پشكنینی كۆرۆنا ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه ناكرێت كه تاقیکردنەوەی كۆرۆنایان پێش ٤٨ كاتژمێر ئه‌نجام داوه و ئه‌وە پێویست ناكات دووباره پشكنینیان بۆیان بكرێت.
به‌پێی راگه‌ێندراوه‌كه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، بڕیاره‌كه له ١٢ی ١ی ٢٠٢٢ له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئومه‌ران جێ به‌جێ ده‌كرێت.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە