بڕیاری نوێ دەربارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە
پەیامی کورد ... بڕیاری نوێ دەربارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە
بەڕێوبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم ڕایدەگەینێت، لەگەڵ نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلدا دەبێت تابلۆكەشی بگۆڕدرێت و بۆ هەر تابلۆیەكیش ٧٥ هەزار دینار وەردەگیرێت.
لیوا عەبدۆلقادر عەزیز بەڕێوبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاردراوە هەر هاووڵاتییەك مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ئۆتۆمبێلەكەی بكات یاخود ساڵانە نوێ بكاتەوە دەبێت تابلۆكەی بگۆڕێت و تابلۆ نوێیەكە بۆ ئۆتۆمبێلەكەی وەربگرێـت.
بەڕێوبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم ووتیشی: ئێستا ناتواندرێت تابلۆ كۆنەكە چاپبكرێت، بۆیە بڕیاردراوە ئەو كەسانەی ئەو مامەڵانەیان هەیە ڕاستەوخۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەیان بگۆڕن بە شێوازە نوێیەكە.
لەبارەی جیاوازی ڕسوماتی تابلۆی ئۆتۆمبێل لەنێوان هەرێم و بەغداد كە لە هەرێم ٧٥ هەزار دینار وەردەگيرێت لە عێراق ٦٠ هەزار دینار، بەڕێوبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم ووتی: ڕسوماتی ئێمە لەگەڵ حكوومەتی هەرێم جیاوازە.
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە