بڕیارێکی نوێ لە لایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ەوە دەردەکرێت
پەیامی کورد ... بڕیارێکی نوێ لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ەوە دەردەکرێت .
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکی نوێ دا ڕایگەیاند سەبارەت بە کارئاسانی و ڕاپەڕاندنی نووسراوەکان و کەمکردنەوەی بە دواداچوون لە فەرمانبەران دەکرێت .
بە پێی نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبستراو بەو وەزارەتەوە کراوە هاتووە : بە مەبەستی کارئاسانی و ڕاپەڕاندنی نووسراوەکان و کەمکردنەوەی بە دواداچوون لە فەرمانبەران " سەردانیکەر " بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری تکایە کاری پێویست ئەنجام بدرێت کە تەنیا لە ڕێگای سیستەمی ئۆنڵاین " IIS " نوێنەری ژمێریاری لە یەکەی ژمێریارییەکان سەردانی بەڕێوبەرایەتی ناوبراو بکەن .
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە ، نابێت بە هیچ شێوەیەک نووسراوەکانتان بدرێتە دەستی فەرمانبەران ەوە لەو حاڵەتەدا بە پێچەوانەوە ئێمە بەرپرسیار نین لە دواکەوتن و جێبەجێ نەکردنی کارەکانتان .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە