بڕیارێکی گرینگی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق

پەیامی کورد   ...  بڕیارێکی گرینگی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق

بەپێی بڕیارێکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای تۆمارکردن بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە و بەرپرسێکی کۆمیسیۆنیش دەڵێ : ئەوانەی خۆیان تۆمار نەکردووە تا ئێستا لەگەڵ ئەوانەی لە ساڵی ٢٠٠٦ لەدایک بوونە پێویستە سەردانی بنکەکانی کۆمیسیۆن بکەن. 

خالید دۆسکی، بەڕێوبەری ئوفیسی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە دھۆک ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دەست بە تۆمارکردنی ناوی ئەو ھاووڵاتییانە کراوە تا ئێستا خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری دەنگدان تۆمار نەکردووە و لەمڕۆ بەدواوە دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوی خۆیان، پرۆسەکە ھەموو ئەو ھاووڵاتییانە دەگرێتەوە خۆیان تۆمار نەکردووە.

بەرپرسەکەی کۆمیسیۆن ووتیشی : ئەوانەشی لە ساڵی ٢٠٠٦ لەدایک بوونە مافیان ھەیە ناوی خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار بکەن، پێویستە لەماوەی دیارکراو سەردانی بنکەکانی کۆمیسیۆن بکەن، چوونکە پرۆسەکە بۆ ھەموو ھەرێمی کوردستانە و تەنیا ٢٠ ڕۆژ دەرفەتە لەبەردەم ھاووڵاتییان. 

خالید دۆسکی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لە سنووری پارێزگای دھۆک ٤٠ بنکەی تۆمارکردنی بایۆمەتری دەنگدەران ھەن و ئەو ھاووڵاتییانەی لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٦ن لەگەڵ ئەوانەی تا ئێستا بایۆمەتریان نەکردووە پێویستە لەماوەی ٢٠ ڕۆژدا خۆیان تۆمار بکەن و لەکاتی سەردانی بنکەکانی کۆمیسیۆن بەڵگەنامەی پێویستیان ھەبێت. 


ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە