بڕیارێکی گرینگی گرووپی G7 لە سەر ڕووسیا نرخی جیهانی گازی دابەزاند
پەیامی کورد ... بڕیارێکی گرینگی گرووپی G7 لە سەر ڕووسیا نرخی جیهانی گازی دابەزاند
حەوت ووڵاتە پیشەسازییە گەورەکەی جیهان G7 (ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا، ژاپۆن، ئیتاڵیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا) بڕیاریاندا نرخێکی کەمتر لە بۆرسەی جیهانی بۆ ئەو نەوتە دابنێن کە رووسیا دەتوانێت بیخاتە بازارەوە، ئەوەش نیگەرانییەکانی بازرگانانی لەبارەی کەمبوونەوەی نەوت لە بازاردا کەمکردوەتەوە، بەوهۆیەش ئەمڕۆ بەهای نەوت دابەزی و هەر بەرمیلێک نهوتی برێنت بە 85.12 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئهمڕۆ له بۆرسهی جیهانی، نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت 0.29 دۆلار دابەزی و گهیشته 85.12 دۆلاری ئهمریكی، ههروهها نرخی نهوتی تێكساسی ئهمریكاش بهڕێژهی 0.22 دۆلار دابەزی و نرخی بهرمیلێك بهرامبهره به 77.72 دۆلاری ئهمریكی.
هۆکاری دابەزینی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنێکی حەوت ووڵاتە پیشەسازی یە گەورەکەی جیهان G7 (ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا، ژاپۆن، ئیتاڵیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا) کە بڕیاریان داوە رێگە بە ڕووسیا بدەن بە نرخێکی دیاریکراو نەوت بخاتە بازارەوە و کۆمپانیاکانی رۆژئاوا دەتوانن ئەو نەوتە بکڕن، ئەوەش نیگەرانییەکانی لەبارەی کەم بوونەوەی نەوت لە بازاڕدا کەمکردوەتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە چین کاریگەی کردوەتە سەر دابەزینی خواست لەسەر نەوت، چوونکە بازرگانان باوەڕیان وایە ئەو هۆکەرە دەبێتە هۆی سست بوونەوەی بازاڕەکان و لە ئەنجامیش دا خواست لەسەر کڕینی نەوت کەمتر دەبێتەوە.
سەبارەت دابەزینی بەهای نەوتیش، دامەزراوەکانی بواری ئابووری باس لەوە دەکەن، لە پاڵ زیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆنا لە چین، پڕبوونی کۆگاکانی نەوت لە ئەورووپا و کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپێک ەوە، دو هۆکاری دیکەن بۆ دابەزینی نرخ و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی نەوت.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە