بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى عێراق ، پەرلەمانى ئەو ووڵاتەی تووشى شڵەژان کرد
پەیامی کورد ... بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى عێراق ، پەرلەمانى ئەو ووڵاتەی تووشى شڵەژان کرد
بەهۆى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى عێراق ەوە، پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارى ئەو ووڵاتە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە تووشى سەرلێشوان کردەوە، کاتێک بەشێوەیەکى کاتى کاندید کردنى هۆشیار زێباری، پاڵیۆڕاوی پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ ئەو پۆستەی هەڵپەسارد، تا ئەو کاتەى کەیسەکانى گەندەڵى دژى وەزیرى پێشووترى وەزیرى دەرەوە یەکلایی دەبێتەوە.
پێش ئەو بڕیارەش ڕەوتى سەدر بڕیارى بایکۆتکردنى دانیشتنەکانى ئەمرۆ ٧ شوبات ئەنجوومەنى نوێنەرانى داوە، ئەمەش مەترسیی لەسەر تەواونەکردنى رێژەى یاسایی پەرلەمانى بەغدای لێ دەکرێت، کە پێویستى بە دوو لەسەر سێی ئەندامانە بۆ ئەوەى بتوانێت سەرۆککۆمار هەڵبژێرێت.
مۆقتەدا سەدر، کە فراکسیۆنەکەى خاوەنى ٧٣ کورسی لەپەرلەمانە، دوو رۆژ پێش دانیشتنى پەرلەمان بڕیاری بایکۆت کردنى دەکرد، ئێوارەى یەکشەممەش هاوپەیمانى سەروەرى کە خاوەنى ٥١ کورسیین، لەلایەن موحەمەد حەلبووسی، سەرۆکى پەرلەمان و هاوپەیمانى سەدر، ئەویش بایکۆتکردنى دانیشتنەکانى ڕاگەیاند.
دواتر پارتی دیموکراتى کوردستان، کەئەویش هاوپەیمانى حەلبووسی و سەدرە و خاوەنى ٣١ کورسییە، بەناوی " پاراستنى بەرژەوەندی گشتى و تەواو کردنى دانووستاندنەکان ئامادەى دانیشتنەکانى رۆژى دووشەممە ٧ شوبات نابن".
سەرهەڵدانەوەى کەیسەکانى گەندەڵى دژى زێباری و بەرزبوونەوەى دەنگی ناڕەزایی لەلایەن بەشێک لەلایەنە سیاسییەکان، دادگای فیدراڵى کاندید کردنى زێباری بۆ پۆستى سەرۆکایەتى کۆمار بەشێوەى کاتی هەڵپەسارد، بەشێک لەچاودێران پێیان وایە ئەو "بڕیارە سیناریۆکە بۆ بێگەرد کردنى کاندیدەکەى پارتى بۆ ئەو پۆستە تا وەکو سەدر لەو تەنگەژە دەرباز بکات کە بەهۆى گەندەڵییەوە لە ٢٠١٦دا لە پۆستى وەزیرى دارایی بەهۆى گەندەڵییەوە دوور دەخرێتەوە".
سەرەڕاى ئەوەى زۆربەى لایەنە سیاسییەکان تاوەکوو ئێستا هیچ هاوپەیمانیەک یاخود رێکەوتنێک لەسەر کەسایەتى سەرۆکوەزیران رووینەداوە، بۆ ئەوەى ببێتەوە جێگرەوەى مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانى کاربەرێکەر.
ئەوانەى سکاڵایان لەدژى زێباری تۆمار کردووە هێمایان بەوە کردووە " چەندین کەسى وەزارەتی دەرەوەى لەسەرەو تاوەکوو ئێستاش یەکلایی نەبووەتەوە".
جەخت لەوە دەکەنەوە " ئەوەى پۆستى سەرۆککۆمار بەدەست دەهێنێت، دەبێت خاوەن ئاکارو دەستپاکی بێت".
ئەوەیان دووپاتکردۆتەوە " دوورخستنەوەى لەپۆستى وەزیرى دارایی ساڵى ٢٠١٦، هۆکارێکى زەقە بەوەى زێباری تومەتبارە بەگەندەڵى دارایی و کارگێری".
بۆ بەدەستهێنانى پۆستى سەرۆکایەتى کۆمار نزیکەى ٢٥ کەس خۆیان پاڵاوتووە، بەڵام رکاربەرییەکە لەنێوان دوو کەس چڕبووەتەوە کەجگە لەزێباری بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار ئێستا چاوی لەوەیە بۆ خوولى دووهەم ببێتەوە بەسەرۆککۆمار.
هەرچەندە سەدر لەچەند ڕۆژى ڕابردوو پاڵپشتى کردنى لەزێبارى لەرێگەى تویتێکەوە کشاندەوە، بەڵام چاودێران هیما بەوە دەکەن " ئەو تویتەى سەدر تاکتیک بوو بۆ گرووپى چوارچێوەى هەماهەنگی بۆ ئەوەى لەنێو پەرلەمان ئامادە بن و رێژەى یاسایی پڕ بکاتەوە".
ووتیشیان " بەڵام نەیارانى سەدر زۆر ژیرانە لەو پەیامە گەیشتن و، بەروونى دژایەتى خۆیان بۆ هەنگاوەکانى سەدر نیشانداوە".
لەدواى تەواوبوونى هەڵبژاردنەکانى تشرینى یەکەمى ٢٠٢١، قەیرانە سیاسییەکانى بەغدا یەک بەدواى یەکدا سەرهەڵدەدەن، بەشێوەیەک دادگاى فیدراڵى بڕیاری هەڵپەساردنى کارەکانى دەستەى سەرۆکایەتى دا، پاشان رێگەى پێدانەوە دەست بەکارەکانیان بکەنەوە.
ئەمجارەش دەربارەى پاڵیۆڕاوانى سەرۆکایەتى کۆمار هاتەوە دەنگ و کاغەزەکانى تێکەڵ بەیەکتر کرد و چاوەڕوان دەکرێت، دانیشتنەکانى ئەمرۆی پەرلەمان بەرێوەنەچێت.
سەرچاوەیەکى پەرلەمانى بەرۆژنامەى (العرب)ـى لەندەنى لەبارەى دواخستنى دانیشتنەکانى ئەمرۆ ڕایگەیاند " ئەوکات عێراقییەکان لەوە دەپرسن ئاخۆ زێبارى ئەو گرنگییە گەورەیەی هەیە، تاوەکوو بازنەى سیاسی عێراق لەپێناو ئەو ڕابوەستێت؟ئەرکە ئەخلاقییەکەى ئەوەیە لەپێناو عێراق بکشێتەوە، یاخود بارزانى داواى کشانەوەى بکات".
بەڵام هەریەک لەپارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان سوورن لەسەر سەرخستنى کاندیدەکەیان، چاوەڕوان دەکرێت سیناریۆى ٢٠١٨ دووبارە ببێتەوە، بەبێ ئەوەى دەربکەوێت ئەمجارە چۆن کۆتایی دێت، ئاخۆ بەهەمان شێوەى چوار ساڵى رابردوو دەبێت، یاخود ئەمجارە پارتى پۆستەکە بەدەست دەهێنێت و هاوپەیمانیەکەى لەگەڵ یەکێتى هەڵدەوەشێنێتەوە؟
لەو بارەوەیە حەمزە حەداد، چاودێری سیاسیی بەئاژانسى فرانس پرێسى راگەیاند " هیچ لایەنێک نازانێت ببێتە ئۆپۆزسیۆن، هەموویان دەزانن چۆن کێکى بەرژوەندییەکان دابەش بکەن".
پێشبینى ئەوەشى کردووە " لەئەنجامدا هاوپەیمانیەکى فراوانتر درووست دەبێت.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە