بڕیارەکەی ئۆپێک بەهای نەوت لە جیهاندا بەم شێوەیە دەگۆڕێت
پەیامی کورد ... بڕیارەکەی ئۆپێک بەهای نەوت لە جیهاندا بەم شێوەیە دەگۆڕێت
دوای ئەوەی ووڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) بڕیاریاندا ئاستی هەناردەی نەوت بەجێگیری بهێڵنەوە، ئەمڕۆ نرخی نەوت زیاتر لە ٢% بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێک نهوتی برێنت بە ٨٦.٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئهمڕۆ له بۆرسهی جیهانی، نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت ٢.٢% بەرزبووەوە و گهیشته ٨٦.٣٦ دۆلاری ئهمریكی، ههروهها نرخی نهوتی تێكساسی ئهمریكاش بهڕێژهی ٢% بەرزبووەوە و نرخی بهرمیلێك بهرامبهره به ٨٠.٧٣ دۆلاری ئهمریكی.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارەکەی ووڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) کە بڕیاریاندا ئاستی هەناردەی نەوت بۆ بازارەکانی جیهان بەجێگیری بهێڵنەوە،
لەلایەکی دیکەشەوە کەمکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا لە چین کاریگەی کردوەتەسەر بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، چوونکە بازرگانان باوەڕیان وایە ئەو هۆکەرە دەبێتەهۆی بووژانەوەی بازاڕەکان و لە ئەنجامیشدا خواست لەسەر کڕینی نەوت زیاتر دەبێتەوە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە